Accessibility links

پرسی سەرۆکایەتی و قەیرانەکان


محەمەد ڕەئوف

محەمەد ڕەئوف

هەرچەند بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە لەهەواڵەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام شارەزایان نیگەرانی زیاتریان بەرامبەر ئەوە هەیە کە ئایا هەرێمی کوردستان بەرگەی ئەو هەموو قەیرانە دەگرێت؟ چاودێران شیکردنەوەی زیاتر و بەرفراوانتری بۆ دەکەن و نیگا دەخەنە سەر تێکڕای ئەو قەیرانە گەورانەی وەک قەیرانی ئابوری، جەنگی تیرۆر، کێشەی پەنابەران، تەنگەژەی سیاسی و تێکڕا پەیوەندیان بە ژیانی شارستانی هاوڵاتیانەوە.

کۆمەڵناس و ڕۆژنامەنوس محەمەد ڕەئوف لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی لە کوردستان ڕوودەدات حاڵەتێکی نائاساییە".

هەروەها دەڵێت "هەمیشە لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆکان لەسەر پرسێک دەکرێن کە پرسێکی نایاساییە دەبێت بە دۆخێکی یاساییدا بڕوات، بەڵام پرسەکان لە تونێلە یاساییەکانەوە ناڕۆن، بە تونێلی حیزبەکاندا تێدەپەڕ دەبن. حیزبەکان بڕیاردەدەن لەسەر پرسە یاساییەکان."

بەڕێز ڕەئوف دەشڵێت نوێنەرانی ئەمەریکا و وەزارەتی دەرەوە کە بەشداری دەکەن لەم پرسەدا،فشار دروست ناکەن، بەڵکو تێڕوانینەکان نزیک دەکەنەوە لەیەکتریی، ئەمەش دۆخێکی پۆزیتیڤە."

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ محەمەد ڕەئوف

XS
SM
MD
LG