Accessibility links

دڵشاد شەهاب: لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم پرسێکی سیاسییە


ئەندامێکی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت"لە كۆبونەوەی دوێنێ‌ پێنج شەممە كۆبونەوەكان پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە".

دڵشاد شەهاب لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا باس لەوەدەكات هەوڵی ئەنجامدانی كۆبونەوە لە 19ی ئاب كاریگەری هەبووە لەسەر كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان و جۆرێك لە بێ‌ متمانەیی لای لایەنەكان دروستكردووە،چونكە داواكاری دواخستنی كۆبونەوەی پەرلەمان داواكاری هەموو لایەنەكان بوو.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان دەڵێت"داواكاری دواخستنی كۆبونەوەكەی پەرلەمان بۆ ڕۆژی یەكشەمە داوای پارتی نەبووە بەڵكو لەلایەن خودی بزوتنەوەی گۆڕانەوە داوایان كرد كە كۆبوەنەوەكەی پەرلەمانی بۆ دوابخرێت ئەویش پاش ئەوەی چونە دەرەوەی هۆڵی كۆبونەوەكە و قسەیان لەگەڵ كاك نەوشیروان مستەفا كرد هاتنە ژوورەوە و وتیان با كۆبونەوەكە بۆ ڕۆژی یەكشەممە دوابخرێت".

ئەندامەكەی لیژنەی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكە دەشڵێت "لایەنەكان كۆكن لەسەر ئەوەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم ئەوەندەی سیاسیە كە پێویستە لەدەرەوەی پیرلەمان چارەسەر بكرێت ئەوەندە پرسێكی یاسایی نییە"

دڵشاد شەهاب لەوتوێژەكەدا وەڵامی ئەوە دەداتەوە بۆچی فڕاكسیۆنی پارتی داواكاری دواخستنی كۆبونەوەكەی پەرلەمانیان نەكرد؟هەروەها وەڵامی ئەوەش دەداتەوە ئایا تا ڕۆژی یەكشمە پێنج لایەنەكە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم دەگەنە ڕێكەوتن؟یان چی؟

وەڵامی ئەو پرسیارانە و چەند پرسیارێكی تر لەدەقی ئەم وتوێژە گوێبیستبە

XS
SM
MD
LG