Accessibility links

مەم بورهان قانع: بەشداری نەکردنی بەشێکی یەکگرتوو هۆکاری سەرەکی بوو بۆ سەرنەگرتنی کۆبونەوەکەی پەرلەمان


نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەم سەبارەت بە پـرۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کوردسـتان چوارشەممە دروست نەبوو، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دا کۆبوونەوەکە دووابخات.

لە تووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژنامەوان مەم بورهان قانع دەڵێت " بەشداری نەکردنی بەشێکی ئەندامانی یەکگرتووی پەرلەمانی هەرێم هۆکاری سەرەکی بوون ئەنجام نەدانی دانیشتنەکە".

سەبارەت بەوەی پەرلەمان دەڵێت دانیشتنەکە هەر بە کراوەیی دەهێڵێتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت لە هیچ کۆبونەوەیەکی لەو جۆرە بەشداری ناکات ، بەڕێز قانع دەڵێت " ئەوەی کە پارتی دەیکات قەناعەتی سیاسی خۆیەتی و بڕوای بەوە نەییە مەسەلەکە لە ناو پەرلەماندا یەکلایی بکرێتەوە ئەوان پێیان وایە پێویستە سازان لەسەر پرسەکان بکرێت".

دەقی وتووێژەکەی جانی دیلان لەگەڵ مەم بورهان قانع

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:19 0:00

XS
SM
MD
LG