Accessibility links

ئوسترالیا 7 گومانباری داعش لە فڕۆکەخانەی سدنی دەستگیردەکات

  • VOA News

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا دەڵێن 7 گومانباریان دەستگیرکردووە کە پێدەچێت هەوڵیان دابێت بەرەو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەرێبکەون بۆ چوونە پاڵ داعش.

تۆنی ئەبۆت سەرۆک وەزیری ئوسترالیا ڕۆژی پێنجشەممە گوتی ئەو گەنجە ئوسترالیانە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکران کاتێـک هەڵیان دەدا بەرو دەرەوەی وڵات بەڕێبکەون، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا سەبارەت بەو شوێنەی کە ئەو گرووپە بەنیازبوون بۆی بچن و یاخود کێن و تەمەنیان چەندە.

پیتەر دۆتون وەزیری کۆچبەری و پاراستنی سنوور هەروەها ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و گوتی لە 12 مانگی هەشتدا لە فڕۆکەخانەی سدنی ئەو کەسانەیان دەسـتگیرکردووە.

ئوسترالیا دەیلی تەلەگراف ڕۆژی پێنجشەممەدا بڵاویکردەوە کە تاقمێک لە 5 تێروریست لە 12 ی مانگی هەشتدا لە فڕۆکەخانەی سدنی دەستگیرکران لەو دەمەی هەوڵیاندەدا بەرەو سوریا و عێراق بەڕێبکەون.

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا مەزەندە دەکەن نزیکەی 120 ئوسترالی پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبێت لە عێراق و سوریا و نزیکەی 30 کەسیان کوژرابن.

تۆنی ئەبۆت مانگی ڕابردوو گوتی سەدان ئوسترالی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە کە بەنیازبوون گەشت بکەن. هەروەها پاسپـۆرت لە زیاتر لە 100 کەسیش سەندراوەتەوە تاوەکو پەیوەندی بە توندڕەوان لە سوریا و عێراق نەکەن.

XS
SM
MD
LG