Accessibility links

ڕەهەندی پـێشـهاتەکان: سەرنەگرتنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان

  • Motabar Shirwani

نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دووەم سەبارەت بە پـرۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کوردسـتان چوارشەممە دروست نەبوو، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دا کۆبوونەوەکە بۆ یەکشەممە وەپاش بدات، ئەمە کاردانەوەی جۆراوجۆری لایەنە سیاسیـیەکانی لێکەوتووەتەوە و هەروەها ئەوەش لە کاتێـکدا دێت کە لایەنەکان بەردەوامبوونە لەسەر گفتوگۆی بە جیاجیا و پـێکەوە کە ئەوە هەمووی پەیوەستە بە تەواوبوونی مۆڵەتی سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان مەسعود بارزانی کە ڕۆژی پـێـنجشەممە 20 ی مانگی هەشت بە کۆتایی دێت و بە پـێی یاسا بۆشایی دەسەڵات دروسـت دەبێت و ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بە کۆتایی دێت. هەر لە دوای ئەوەی کە نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان دروست نەبوو، لایەنە سیاسیـیەکانیش دەرفەتیان قۆستەوە و لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکاندا ڕای خۆیان دربڕی.

موعتەبەر شیروانی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەرنامەی ڕەهەندی پـێشهاتەکانی ئەم هەفتەیەی بۆ ئەم بابەتە تەرخان کرد و میوانەکان ئەم بەڕێزانە بوون:

دکتۆر فەرسەت سۆفی ، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی.
یاسین تەها، شیکاری کاروباری سیاسی کورد و عێراق.

XS
SM
MD
LG