سەرۆک وەزیری پێشینی عێراق نوری مالکی لە رۆژی سێشەممە راپۆرتێکی پەرلەمان کە بە تاوانباری دەزانێت لە کۆنترۆڵکردنی موسڵ لە ساڵی رابوردوو لە لایەن جیهادیستەکانەوە بە بێ بەها دەنەرخێنێت.
مالکی لە لاپەری فەیس بوکەکەیدا ووتی دەر ئەنجامی لێکۆلینەوەکانی کۆمیتەی پەرلەمانی لە بارەی کەوتنی موسڵ وە کە جیاوازیەکانی رامیاری باڵی بەسەردا گرتبوو و بێ لایەنی تێدا بەدی نەکراوە هیچ بەهایەکی نییە.
مالکی لە پۆستێکی تری فویس بوکەکەیدا ووتی ئەوەی لە موسڵ رووی دا پیلانێک بوو لە ئەنکەرە دارێژرابوو و پاشان ئەو پیلانگێریە گواسترایەوە بۆ هەولێر، کە ئاماژەیە بە پایتەختانی تورکیا و هەرێمی کوردستان.
کاربەدەستێک لە ئۆفیسەکەی مالکی دا ووتی مالکی ئێستاکە لە ئێراندایە کە بریار وایە لەگەڵ ئایەتولا عەلی خامەنەیی کۆ ببێتەوە