Accessibility links

شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و کاریگه‌رییه‌ سایکۆلۆژیه‌کان

  • Herow Zangana

فریشته‌ که‌وه‌

فریشته‌ که‌وه‌

شه‌ڕه‌کان و ئایدیۆلۆژیه‌تی ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ (داعش) کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه‌ به‌سه‌ر سایکۆلۆژی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه‌ و به‌ تایبه‌تیش بۆسه‌ر منداڵان.

ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاریگه‌رییانه‌ بێ له‌و کاریگه‌رییه‌ نه‌رێنیانه‌ی تر که‌ ئایدیۆلۆژیه‌تی ڕق و کینه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌ هێناویه‌ته‌ ئاراوه‌.

بڵاوکردنه‌وه‌ی فلیمه‌ ڤیدیۆییه‌کانی توندڕه‌وانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ له‌ میدیاکان و له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سۆشیال میدیادا وه‌ک زۆرێک له‌ پسپۆڕانی ده‌روونی ده‌ڵێن هۆکاره‌ بۆ ئه‌و کاریگه‌رییه‌ سایکۆلۆژیانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه‌ جێی ده‌هێڵێت.

فریشته‌ که‌وه‌، پسپۆڕی ده‌روونی هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه‌ باسده‌کرێت به‌شێکه‌ له‌و شه‌ڕه‌ ده‌روونیه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یکه‌ن و گله‌ییش له‌ میدیای کوردی ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت له‌م ڕووه‌وه‌ نابه‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ی کردووه‌.

خانم که‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ دوو هۆی سه‌ره‌کی ده‌کات بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره دیمه‌نه‌‌ ڤیدیۆییانه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ و وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌میان هۆکاری ده‌روونیه‌ و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ بواری سایکۆلۆژیدا به‌ "وێنه‌ی خۆت" ناسراوه‌ توندڕه‌وان دێن و ئیشی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه‌، فریشته‌ که‌وه‌ باسیش له‌وه‌ ده‌کات چۆن توندڕه‌وان کارێکی ترسناکانه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌نج ده‌کات و ده‌شڵێت له‌ کاتێکدا گه‌نجێک به‌ شوێن دۆزینه‌وه‌ی هێزی خۆیدایه‌ به‌ر له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی ده‌بینیت توندڕه‌وان دێن و وه‌ها له‌و گه‌نجه‌ ده‌گه‌یه‌نن که‌ ئه‌گه‌ر بچێته‌ ناو ڕیکخراوه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ خاوه‌نی ‌و هێز و تواناییه‌ک که‌ له‌ناو خێزانه‌که‌ی خۆیدا نییه‌تی.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG