Accessibility links

فەرهەنگ و رۆشنبیریی لە بەردەم قەیرانە گەورەکاندا


هەرچەند بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە لەهەواڵەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام شارەزایان شیکردنەوەی زیاتر و بەرفراوانتری بۆ دەکەن و نیگا دەخەنە سەر تێکڕای ئەو قەیرانە گەورانەی وەک قەیرانی ئابوری، جەنگی تیرۆر، کێشەی پەنابەران و تەنگەژەی سیاسی و تێکڕا پەیوەندیان بە ژیانی شارستانی و رۆشنبیرییەوە.

لەبارەی ئەم بابەتە هەستیارەوە ئاسۆ جەبار گفتوگۆیەکی لەگەڵ بابەکر دڕەیی/ بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەردا ئەنجامداوە.

بابەکر دڕەیی لە میانەی ئەم وتووێژەدا دەڵێت: "ئەگەر دەوڵەت و دەزگاکانی حکومەت نەتوانن جۆرێک لە خۆشی و خۆشییەکانی ژیان لە مۆزیک، شانۆو سینەما و بەشەکانی تری رۆشنبیری فەراهەمبکەن بۆ کۆمەڵگە و مناڵان و نەوەی نوێ، بێگومان روودەکەنە بیری خورافی."

هەروەها دەڵێت: "ئەو قەیرانەی کوردستان کاریگەرییەکی سەخت و قورسی کردۆتە سەر کاری رۆشنبیری و هونەر."

دەرەنجام لە بەشێکی دیکەدا دەڵێت :"ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا 5.500 مزگەوت هەیە، لە هەندێکیاندا وانەی سەلەفی و توندڕەوی دەوترێتەوە، بەڵام تەنها یەک سینەمای باش لە سلێمانیدا هەیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:18 0:00

XS
SM
MD
LG