Accessibility links

هۆشیار عەبدوڵا: داوای دادگاییکردنی مالکی و بەرپرسانی تر لە کێشەی موسڵدا لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەڵگەکاندایە.

  • Jani Diylan

Hoshyar Abdulla

Hoshyar Abdulla

بە پێی میدیاکان پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ بە زۆرینەی دەنگ بریاری دا بۆ داوا کاری لە دادگایی کردنی سەرۆک وەزیری پێشین مالکی و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی عێراقی لە پەیوەندی بە کەوتنی موسل و کۆنترۆڵکردنی لە لایەن دەولەتی ئیسلامی ( داعش) وە. ئاخۆ پەرلەمان چۆن گەیشت بە وەرگرتنی بریارێکی لەو جۆرەدا.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا بەر لە حەوت مانگ پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی درووستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی کەوتنی موسڵ وە، وە ئەو لیژنەیە لە 26 کەس پێکهاتبوو وە دووای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بۆ ماوەی 107 کاتژمێر لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە وە وەررگرتنی رای زۆری ئەوانەی کە بەرپرسی حکومی و سەربازی بوون، وە پاش وەرگرتنی کۆمەڵێک پرسیار و وەڵام گەیشت بەو دەر ئەنجامە کە کۆمەڵێک بەرپرسی حکومی و کۆمەڵێک بەرپرسی سەربازی لە هەردوو حکومەتی فیدرالی و حکومەتی خۆچەیی موسڵ بەرپرسیاری سەرەکین. کاک هۆشیار هەر وەها دەڵێت ئەمرۆ پەرلەمان پیادەی راپۆرتەکەی ئێمەی کردووە لە لیژنەی کەوتنی موسل کە کۆمەڵێک خەڵک بەرپرسیاریەتیان کەوتوەتە ئەستۆ وە پرسی تاوانەکەیان لە دادگای عێراقی دا یەکلایی ئەکرێتەوە. کاک هۆشیار دەشڵێت یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی عێراق وە یاخود عێراقیەکان بریتیە لە بێلایەن نەبوونی دادگا".

XS
SM
MD
LG