Accessibility links

نەریمان تاڵب: بڕیارەكە ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردسـتانی عێراق ئیلزامیە و ڕاوێژكاریە


ماوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 19 ی مانگی هەشتی ئەم ساڵ كۆتایی دێت و هەتا ئێستا لایەنە سیاسیەكانی هەرێم نەگەیشتوونەتە رێكەوتن لەسەر پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەم بارەیەوە ئەنجومەنی شورا لە هەرێمی كوردستان 2 ساڵی تری بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان درێژكردەوە.

لەم بارەیەوە نەریمان تاڵب وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتووێژێكی تایبەت لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند بڕیارەكە ئەنجومەنی شورا ئیلزامیە و ڕاوێژكاریە، بۆیە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان هەتا کاتی هەڵبژاردنی داهاتوو دەتوانێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە،

ئەم بڕیارەش لەبەر ئەوە دراوە ئەگەر هاتوو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان نەگەنە رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بۆشایی یاسایی دروست نابێت .

شایەنی باسە ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان تایبەتە بە یاسادانان و ڕاوێژكردن لە ساڵی 2008 لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە گوێرەی یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی 2008 دامەزراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00

XS
SM
MD
LG