Accessibility links

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق: هیچ هێزێکی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان نایه‌وێت گره‌و له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بکات

  • Balen Salih

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

پسپۆڕێکی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له‌ کاتێکدا کێشه‌که‌ پرسی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ له‌ هه‌مان ده‌میشدا سه‌رۆکی هه‌رێم داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ده‌کات تا ئه‌م پرسه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

دکتۆر ئۆمێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی سیاسی له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت هه‌رێم له‌به‌رده‌م دوو چاره‌سه‌ردایه‌، سیاسی ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا و ده‌رفه‌تنه‌درابا تا قه‌یرانه‌که‌ بگاته‌ ئه‌م ئاسته‌، چاره‌سه‌ری یاساییش له‌ پڕۆژه‌کانی لایه‌نه‌کاندایه‌ به‌لام کێشه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ تا ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ هیچ یه‌کێک له‌م چاره‌سه‌ریانه‌ قایل نییه‌.

دکتۆر ئومێد ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌م جۆره‌ نادیاریه‌ی له‌ ته‌واوی کێشه‌که‌دا دروست بووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ته‌واوی دۆسێکه‌ ببرێته‌ دادگای فێدراڵی له‌ به‌غدا و له‌وێ بڕیار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی یاسایی بدرێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق ده‌ڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له‌ میدیاکاندا به‌ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مریکاییه‌کان ناخوازن هیچ ده‌ستێک له‌ کاروباری ناوخۆی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت عێراقیش وه‌ربده‌ن به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌م جۆره‌ دۆسێیانه‌ به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ڕۆڵی ئێران و تورکیایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا که‌ دوو ڕوانینی زۆر جیاوازیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆسێی کێشه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG