Accessibility links

بیستون فایق: هێزەکانی ئاسایش بە بێ فەرمانی پارتی ناتوانن کارێکی وا بکەن


Bestoon Faiq
Bestoon Faiq

رووداوەکەی دوێنی لە خاڵی پشکنێنی دێگەڵە کە پەرلەمانتارانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان گوایە لە دەمی چوونیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبۆنەوەیەکی پەرلەماندا رێگایان لێگیرابوو، هەر لا بە جۆرێک باسی دەکات،ئەوەی رێگری لێکراوە سکاڵا دەکات و ئەوەش گوایە رێگر بوە بەرگری لە خۆ دەکات.

بیستون فایق ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت"لە راستیدا کێشەکە بەرگری کردن و بە رگری نەکردن نییە، ئەمە شتێکە رووی داوە ،کە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئێمە دەگەرێنەوە شاری هەولێربۆ کاری ئاسایی خۆیان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڵام لە رێگادا هەرچەند ئەوانە دەزانن ئەمانە ئەندام پەرلەمانن و باجی پەرلەمانیان پێیە بەڵام رێگایان لێ دەگرن و ناهێڵن بیێنە ژوور و سوکایەتیشیان پێی دەکەن و تەنانەت دەمانچەشیان لێ را دەردەهێنن. کاک بیستون هەر وەها دەڵێت ئەو بیانۆیانە، بیانۆێ ناراستن، راستە ئێمە دەبێ رێز لە ئەرکەکانیان بگرین کە خەریکی پاراستنن، بەڵام هیچ بیانۆیەک بۆ ئەوە نامێنی کەسێک لە ناسنامەکەی نووسرابێت ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و(حصانەی پەرلەمانی) هەبیت، بیپشکینی و رێگەی پێی نەدەیت دەرباز بێت. کاک بیستون دەشڵێت هێزەکانی ئاسایش کاریان پاراستنە نەک لایەنداری بۆ ئەم ململانیە سیاسیە و ببنە بەشێک لەم دۆخەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:16 0:00

XS
SM
MD
LG