Accessibility links

زه‌عیم عه‌لی: به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی داواکه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ته‌وه‌

  • Balen Salih

زه‌عیم عه‌لی

زه‌عیم عه‌لی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم ده‌کات تا ڕۆژی 20 ی ئه‌م مانگی هه‌شته‌ کۆببنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم.

مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت "بۆ کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌ حکومه‌ت و له‌ په‌رله‌ماندا و هه‌روه‌هاش ئه‌وانه‌ی له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ به‌شدارن تا به‌ر له‌ ڕۆژی 20 ی مانگی هه‌شت کۆببنه‌وه‌ و چی له‌ به‌ڕژه‌وه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن."

زه‌عیم عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت له‌ ئێستاوه‌ تا 20 ی ئه‌م مانگه‌ کات زۆر زۆر ماوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتن و به‌ سازان و ده‌شڵێت ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ستکردنه‌ به‌ به‌رپرسیارێتی و ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێک ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و نییه‌ تێکده‌چێت و خوانه‌کرده‌ ئه‌گه‌ر تێکیش چوو ئه‌وا ڕه‌وشه‌که‌ به‌ 50 ساڵی تریش وه‌ک ئه‌مڕۆی لێنایه‌ته‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌ پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمدا تاووتوێ بکرێت؟ زه‌عیم عه‌لی ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، خۆی بۆ خۆی پڕۆژه‌یه‌ کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت دانیشن و بڕیار بده‌ن و جێبه‌جێیده‌که‌ین.

زه‌عیم عه‌لی، که‌ یه‌کێکیشه‌ له‌ سه‌رکرده‌ له‌شکریه‌کان له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ڵێت پێشمه‌رگه‌ له‌م خه‌ڵکه‌ن و کاتێک ده‌چنه‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ ئا له‌م ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌دا وه‌ک ده‌ڵێت "تۆ بڵێیت پێشمه‌رگه‌ ئاسوده‌ بێت؟!"

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG