Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: زانا مه‌حمود هه‌ژار

  • Balen Salih

زانا مه‌حمود هه‌ژار

زانا مه‌حمود هه‌ژار

که‌سمان نکوڵی ناکه‌ین له‌وه‌ی خاوه‌نی موزیکێکی کوردیین به‌ تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی خۆیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ره‌،‌ ئه‌م ژانره‌ گرنگه‌ هونه‌ریه‌مان نه‌یتوانیوه‌ وه‌ک پێویست خۆی جێگیر بکات به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و موزیکه‌ کوردیانه‌ی له‌ژێر کاریگه‌ریی موزیکی عه‌ره‌بی یان فارسی یانیش تورکیدان.

ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیک نه‌توانن سود له‌ خه‌رمانی موزیکی کوردی ببینن ئیتر چۆن ده‌توانن موزیکی کوردی بکه‌نه‌ خاون ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که‌ نه‌ته‌وه‌کانی تر ڕۆ بچنه‌ ناوی و بگوترێت گۆرانی ئه‌م یان ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی تر مۆرکێکی کوردانه‌ی پێوه‌یه‌.

زانا مه‌حمود هه‌ژار

زانا مه‌حمود هه‌ژار

ئالێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین که‌موکوڕیه‌که‌ یاخود که‌مته‌رخه‌میه‌که‌ له‌ کوێدایه‌؟

موزیک، ده‌بێته‌ به‌شێکی دانه‌بڕاو له‌ ژیار به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه‌ که‌ سروتێکی تایبه‌ت به‌ گوێگری خۆی ده‌به‌خشێت و کۆڵه‌که‌کانی ئه‌م سروته‌ش بریتی ده‌بن له‌ گوێگرتنێکی نه‌رم و ڕامان له‌ودیو تخوبه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ و ئه‌وجاش قاڵ بوونه‌وه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵی پڕ له‌ جوانی. ‌

ئایا پێویسته‌ پێوه‌ر دابنرێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی پارچه‌ موزیکییه‌کان؟

ئایا گوێگرانی موزیک خاوه‌نی ئه‌ندازه‌یه‌کی ڕۆشنبیری تایبه‌تن به‌ موزیک که‌ بتوانن به‌رهه‌می باش و خراپ لێک جودا بکه‌نه‌وه‌؟

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ ڕژدانه‌ی له‌ بواری موزیکدا هه‌ن به‌ڵام هێشتاش گله‌یی هه‌ن تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌ڵێن گۆرانی و موزیکی کوردی له‌ قه‌یراندایه‌.

ڕه‌سه‌نایه‌تی له‌ هونه‌ری موزیکدا بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی کوردی زۆر گرنگه‌، هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک زۆرێک له‌ پسپۆڕانی موزیک جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه‌ ‌ کاتێک باسی ئه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌ ده‌کرێت ده‌بێت له‌ ماڵه‌ هونه‌ریه‌که‌ی (حه‌سه‌ن زیره‌ک) گه‌شتێکی دوور و درێژ به‌ ئاوازه‌ فۆلکلۆریه‌کاندا بکه‌ین.

ئایا له‌ ئێستادا هونه‌رمه‌ندانی کورد توانیویانه‌ سنوره‌کانی ئه‌م خوێندنگا گه‌وره‌یه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک تێبپه‌ڕێنن؟

هونه‌رمه‌ند (زانا مه‌حمود هه‌ژار) له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیاره‌کانیئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG