Accessibility links

شوان ئەحمەد: هەموو ئیش و کارێک چارەنووس سازانە بێت دەبێت بە سازان چارەسەر بکرێت

  • Jani Diylan

shwan Shekh Ahmad

shwan Shekh Ahmad

وەکو زۆری لایەنەکان و میدیاکان باسی لێ دەکەن، بەشی هەرە زۆری ئەو تەنگەژەی یەخەی هەریمی گرتووە بە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێمەوە گرێ دراوە. ئاخۆ سەرۆکی هەریم مافی خۆ کاندیدکردنەوەی هەیە؟

شوان ئەحمەد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە وەکو پارتی دیمۆکراتی کوردستان کە مەبدەئی تەوافقمان پەسەند کردووە، هەموو ئیش و کارێک، ئەوەی بریاری چارەنووس سازانە بێ، ئەبێ بە سازان بکرێ. کاک شوان هەر وەها دەڵی لە کاتێکدا سەرۆکی پێشووێ پەرلەمان بێلانە خۆێ راگرتبوو، سەرۆکی ئێستای پەرلەمان بێلایەنی خۆێ لە دەست داوە و وەکو هەڵسۆڕاوێکی گۆڕان کار دەکات. کاک شوان دەشڵێت لە کاتی خۆێ لە دەستوری عێراقدا بۆ سازان وا دەڵی سەرۆکی هەرێم کارەکانی وەکو خۆێ ئەنجام بدات وە بە راشکاوی دەڵێت ئەگەر وڵاتێک لە قەیراندا بوو وە یاخود لە شەرێکدا بوو دەکرێ سەرۆک کۆمار وە یاخود سەرۆکی هەرێم دەست و ئیرادەتی خۆێ وەربگرێ تا ئەو کاتەی بارەکە یەکلا دەبێتەوە وە یاخود بە سازان یەکلا دەکرێتەوە".

XS
SM
MD
LG