Accessibility links

ئەمیر خانەقینی: داوای لادانی فەرمانداری خانەقین دەکەین، هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی شارەکە و دادگاییکردنی ئەو بەرپرسانەی شکەستیان هێناوە

  • Jani Diylan

Amir Ali

Amir Ali

هاووڵاتیانی خانەقین ساڵەهایە وەکو هەندی لە شارەکانی تری کوردستان بە دەم جۆرەها کێشە و گرفتەوە دەناڵن. رۆژی هەێنی هاووڵاتیانی ئەو شارە بۆ بێزاری دەربرین خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا و داخوازیەکانیان لە بەیاننامەیەکدا ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەکان کرد.

Khanaqin. Xaneqin

Khanaqin. Xaneqin

​ئەمیر خانەقینی یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت"لە راستیدا بە هۆێ تەڵەکەبوونی ئەو کێشانەی رووبەروی هاوڵاتیان بوەتەوە، دوێنی لە گۆرەپانی کرندی بانگەشەمان کرد بۆ خۆپێشاندانێک کە خۆشبەختانە ژمارەیەکی زۆری بەرچاو لە چین و توێژەکانی خەڵکی خانەقین و بە تاێبەت گەنجان بە پیر بانگەشەکەوە هاتن و لە خۆپێشاندانەکەدا بەشداریان کرد. کاک ئەمیر سەبارەت بە داخوازیەکانیان دەڵێت ئێمە لە پێشدا لە دژی گەندەڵی کارمان کردووە، داوای چاکسازیمان کردووە لە شاری خانەقین، داوای گۆرانکاری لە بەرێوەبەرایەتی( ئیدارەیی) شاری خانەقین، چونکە زۆربەی بەرێوەبەرەکانی فەرەتر لە 12 ساڵە فەرمانرەوایی دەکەن، کە بەشێکیان بە گەندەڵیەوە تێگڵاوون و بەشێکیان کارا نیین و نەیانتوانیوە خزمەتی هاووڵاتیانی شارەکە بکەن. کاک ئەمیر هەر سەبارەت بە داخوازیەکان دەڵی، بە کاراکردنی داواکاری گشتی، دەست لە کار کێشانەوەی فەرماندار(قائیمقام) ی خانەقین، هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین، کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان وە ئەو بەرپرسانە وە یاخود ئەو کەسانەی لە کارەکانیان شکەستیان هێناوە دەبێ دادگایی بکرێن".

XS
SM
MD
LG