Accessibility links

ململانێی نێوان حزبه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم


ماوەیەكە مملانێی نێوان حیزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە سەر پرسە نێوخویەكانی هەرێم گەرم بووە تا كار گەیشتووه‌تە ئەوەی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێن ڕۆژانە هەڕەشەی كوشتن و ڕفاندیان لێدەكرێت و ئەوانیش لەمبارەیەوە پارتی تومەتبار دەكەن و پێیان وایە ئەم هەرەشانە پەیوەندی بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و پارتیش پێی وایە ئەگەر ڕاسته دادگا هەیە و با سەر لە خەڵک نەشێوێنن و ترس لە ناو خەڵكی كوردستان بڵاونەكەنەوە .

لەمبارەیەوە قارەمان قادر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی گۆرڕن بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند ماوەیەكە بەردەوام لەڕێگەی چەند ژمارە مۆبایلێكی نەناسراوەوە هەڕەشەی كوشتنمان لێدەكرێت بەڵام ئێمە زور گوێ بەم بابەتە نادەین دوای یەكلایی كردنەوەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم رێگای دادگا دەگرینە بەر و داوای گرتنی ئەو كەسانە دەكەین.

لای خویەوە فرسەت سوفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند ئەگەر راستە هەرەشە لەو ئەندامانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ ڕێگای دادگا ناگرنە بەر ئەگەر پێیان خوش نیە رێگای دادگا بگرنە بەر با بە ئێمە بڵێن بەدواداچوونیان بۆ دەكەین و ئەكەسانەی كە بە ناوی پارتیەوە هەڕەشە لە خەڵك دەكەن لێیان خوش نابین و پارتی هیچ كارێكی وا ناكات و لێشی بەرپرس نیە.

ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێرمان ئه‌حمه‌د زێباری

XS
SM
MD
LG