Accessibility links

ناکۆکی نێوان عه‌ره‌بستان و رووسیا له‌ سه‌ر قه‌یرانی سوریا

  • شاهێد عەلەوی

Dr. Kamaran Matin

Dr. Kamaran Matin

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هێلی سووره‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستانی سعودی، عادل جوبه‌یر دوای سه‌ردانه‌که‌ی له‌ مۆسکۆ ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وان ناتوانن له‌ گه‌ڵ رووسیا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سوریا ڕێک بکه‌ون و ئه‌وه‌شی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ جیاوازی ڕای دوو لایه‌نه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شار ئه‌سه‌د و مان و یان نه‌مانی ئه‌و بۆ دواڕۆژی سوریا.

له‌ هه‌مان کاتدا، رووسیا هه‌وڵێکی دیپلۆماتێکی تازه‌ی ده‌ست پێکردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا میوانداری هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ به‌شداره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی کردووه‌.

دوکتور کامه‌ران مه‌تین، مامۆستای پێوه‌ندی یه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانکۆی ساسێکسی به‌ریتانیا له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ ڕووسیا چی زیاتر ئاماده‌ نیه‌ پشتگیری بێ مه‌رج له‌ به‌شار ئه‌سه‌د بکات و ئه‌یه‌وێت قه‌یرانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ ئه‌و ولاته‌ چاره‌سه‌ر بێت و چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت له‌ گه‌ڵ وڵاتانی تری ناوچه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ رێک بکه‌وێت.

XS
SM
MD
LG