گروپێکی سه‌ر به‌داعش له میسر له ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیان بارمته‌یه‌کی کرواتییان له‌مانگی رابردوودا سه‌ربریوه و دیمه‌نی جه‌سته‌یان له په‌یامێکدا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکردۆته‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی( هینا) کرواتییه ده‌ڵێت هێشتا نه‌یانتوانی پشتڕاستیبکه‌نه‌وه تۆمیسلاڤ سالۆپیك ، که پیاوێکی کرواتی ته‌مه‌ن 30 ساڵ و خاوه‌نی دوو منداڵه و له میسر کاری ده‌کرد، کوژرابێت. به‌ڵام گه‌ر هاتوو ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاستبکرێته‌وه ئه‌وا ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ربرینی پیاویکی خۆرئاو‌اییه که له‌سینا به‌بارمته‌گیرابێت له‌لایه‌ن گروپێکی میسری سه‌ر به تۆندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یاداعش.
وینه‌یه‌ك که له‌سه‌ر ئه‌کاونتێکی تویته‌ری په‌یوه‌ندیدار به داعشه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، که‌له‌سه‌ری پیاوێك له‌سه‌ر لاشه‌یه‌کی سه‌ربڕاو نیشانده‌دات و چه‌قویه‌کی به‌ته‌نیشته‌وه‌یه و هه‌روه‌ها ئاڵای ڕه‌شی داعش له پشته‌وه ده‌رکه‌وتووه.
شایانی باسه ناوبراو له‌سه‌ره‌تای به‌بارمته‌گرتنیدا، له‌ته‌نیشت میلیشیایه‌کی ده‌موچاو داپۆشراو که چه‌قییوکی به‌ده‌سته‌وه‌بوو ده‌رکه‌وت ، و زۆری لێکرابوو به‌یاننامه‌یه‌ك بخۆینێته‌وه که تێدا هاتبوو له‌ماوه‌ی 48 کاژێردا ده‌کوژرێت گه‌ر میسر ئه‌و ژنه به‌ندکراوانه ئازاد نه‌کات، ئه‌وانه‌ی داعش ماوه‌ی دوو ساڵه داوای ئازادکردنیان ده‌کات.