کاربه‌ده‌ستان و ڕاپۆرته‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن ، تورکیا گومانبارێکی کوردی سه‌ر به‌په‌که‌که و 12 میلیشیای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یاداعشیان ده‌ستگیرکردووه له‌م ده‌مه‌ی له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تاقمه تیروریستیه‌کان به‌ره‌ده‌وامه.
نوسینگه‌ی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی گوتیان پۆلیس ڕۆژی چوارشه‌ممه میلیشیایه‌کی سه‌ر به پارتی کارکه‌رنی کوردستان ویا په‌که‌که ده‌ستگیرکرد که گوایه پلانی بۆ هێرشێك له شاری دیاربه‌کری به‌زۆرینه‌ی کوردان داڕشتبوو.
ئاژانسی فه‌رمی ئه‌نادۆڵ گوتی هاوکات پۆلیس هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی له سێ شار ئه‌نجامداو له ئاکامدا 13 گومانباری سه‌ر به توندڕه‌وانی داعشی ده‌ستگیرکردووه.
جێی باسه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بنکه‌کانی په‌که‌که له عیراق و داعشی له سوریا کردۆته ئامانج دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی که بۆه مایه‌ی کوژرانی 32 که‌س له‌کۆتایی مانگی حه‌و‌تدا، و هاوکات به‌سه‌ده‌ها میلیشیای گومانباری له‌نێو تورکیادا ده‌ستگیرکردووه.