Accessibility links

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دەنگی ئەمریكا دەدوێت


Dr.Yousif Muhammad

Dr.Yousif Muhammad

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ دەنگی ئمریكا دەدوێت

Dr.Yousif Muhammad

Dr.Yousif Muhammad

دیوسف محەمەد سادق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەمیانەی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكادا باس لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكان و فڕاكسیۆنەكان لەسەر ئەو پرسە دەكات.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت"وەكو سەرۆكی پەرلەمان فڕاكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان بە ڕەسمی تر دەزانم و خۆزگە لەبری گفتوگۆی لایەنەكان لەدەرەوەی پەرلەمان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لەناو پەرلەمان فڕاكسیۆنەكان ئەو گفتوگۆیەیان بكردایە بەڵام بەداخەوە ئامادەیی تەواو نەبوو لەلایەن فڕاكسیۆنەكانەوە بۆ ئەوەی لەناو پەرلەمان وتووێژ بكەن،ئێستاش من هیوادارم فڕاكسیۆنەكان بگەنە ڕێكەوتن لەسەر ئەو پرسە""

د.یوسف محەمەد دەشڵێت:پەرلەمان نەرمی نواندووە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیەكان بگەنە ڕێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لەدەرەوەی پەرلەمان،بەڵام ئەم نەرمیەی پەرلەمان تا ئەو كاتەیە كە تەنگەژەیەكی حەقیقی دروست دەبێت ئەویش نەمانی شەرعیەتی سەرۆكە و پێویستە پەرلەمان بڕیاری خۆی بدات ئەوكات"

د.یوسف لە درێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا بۆ دەنگی ئەمریكا ئەوەش دەخاتەڕوو"لەنزیكترین دەرفەتدا جا چ لە كبونەوەی ئاسایی بێت یاخود لە كۆبونەوەی نا ئاسایی بێت پرسی سەرۆكایەتی هەرێم یەكلایی بكەینەوە چونكە ئەم پرسە پێویستی بەدەركردنی یاسا هەیە"

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باس لەوەش دەكات"لەماوەی ڕابردوو شەش جار خولی پەرلەمان درێژكراوەتەوە و دووجاریش خولی سەرۆكایەتی هەرێم كە ئەمانە هەمووی بەیاسا كراوە و پێویستە بە یاساش ئەم پرسە ئێستا چارەسەر بكرێت"

د.یوسف ئەوەشی وتووە"سەرەڕای ئەوەی ڕای شەخسی من وەكو كەسێكی ئەكادیمی كە پێشتریش لەدەرەوەی پەرلەمان قسەم لەسەر ئەو درێژكردنەوانە كردووە،ئەم پرسە وەك وتم پێویستی بەیاسا هەیە و لەئێستاشدا چوار لایەن پڕۆژە یاسایان پێشكەشكردووە و دەیانەوێت لەڕێگای پڕۆژە یاساوە ئەو پرسە چارەسەر بكەن"

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدواین بەشی چاوپێكەوتنەكەدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت"ئێمە هەوڵدەدەین بەبێ‌ لایەنگیری ئەو مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایانە بكەین بەو شێوەیەی كە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕەنگڕێژی كردووە دواتر دەرئەنجامەكەی هەرچی بێت ئەوا دواتر فڕاكسیۆنەكان و پەرلەمان بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن"


"

دەقی وتووێژەكەی (د.یوسف محەمەد سادق)سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان"

XS
SM
MD
LG