Accessibility links

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی فرۆشتنی موڵك بەهاوڵاتیانی عەرەب لەشاری سلێمانی دەدات


Banki Hermi Kurdistan - Slemani

Banki Hermi Kurdistan - Slemani


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كۆی دەنگی ئەندامانی بڕیاری قەدەغەكردنی خاوەندارێتی موڵك و ماڵی جێگیر و گواستراوە بۆ هاوڵاتیانی عەرەب لەشاری سلێمانی دەدات.

لەكۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەمڕۆ سێ‌ شەمە ئەنجومی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گواستنەوەی فۆڕمی خۆراكی هاوڵاتیانی عەرەبی ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراق بۆ پارێزگای سلێمانی و هەروەها بڕیاری قەدەغەكردنی خاوەندارێتی موڵكی جێگیر و گواستراوەی كرد لە سلێمانی بۆ هاوڵاتیانی عەرەب بەمەش هەر مامەڵەیەكی كڕین و فرۆشتنی موڵك لەنێوان هاوڵاتیانی عەرەب و كورددا لەشاری سلێمانی دەوەستێنرێت بەهۆی قەدەغەكردنی مافی خاوەندارێتی كردن بۆ هاوڵاتیانی عەرەبی ناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراق.

لەوبارەیەوە ڕێكەوت زەكی ئەندامیئ ەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند:بەهۆی بونی مەترسی لەسەر دیمۆگرافیا لە سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ بڕیاریدا كە گواستنەوەی ق

هەرچەندە یاسای شارستانی عیراق مافی داوەتە هەر هاوڵاتیەكی عیراقی هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقی كە مافی خاوەندارێتی هەبێت بۆ هەر موڵكێكی گواستراوە و نەگواستراوە لەعیراقدا،تەنانەت مافی خاوەندارێتی داوەتە ئەو هاوڵاتیانەش كە عیراقی نین بەمەرجێك لەبەرژەوەندی وڵاتدا كاربكەن بەڵام ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت بڕیارەكەیان كاتیە و تەنها ڕاگرتنی مافی خاوەندارێتیە و پەیوەندی بەشەڕی داعشەوە هەیە"

بەهۆی شەڕی داعشەوە نزیكەی (400,000)ئاوارە لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا نیشتەجێ‌ بوون. جگە لە هاوڵاتیانی باشور و ناوەڕاستی عیراق،بەشێك لەو ئاوارانە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن لە سوریا.

XS
SM
MD
LG