Accessibility links

فیرگه‌سن جارێکی تر له‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌دا


St. Louis County police officers arrest an anti-police demonstrator in Ferguson, Missouri, Aug. 11, 2015.

St. Louis County police officers arrest an anti-police demonstrator in Ferguson, Missouri, Aug. 11, 2015.

شاری فیرگه‌سن له‌ ئیاله‌تی میزوری جارێکی تر له‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌دا بوو پاش ته‌قه‌ کردنه‌کان و بریندارکرنی نه‌وجوانێکی تری ره‌ش پێست دووای رۆژێک له‌ خۆپێشاندان به‌ بۆنه‌ی سالیادی کوشتنی ماێکڵ براوون.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌ین فه‌ره‌باوغ له‌ فیرگه‌سنه‌وه‌ ده‌ڵێت به‌لای که‌م پۆلیس دوو که‌سی ده‌ستگیر کردووه‌ پاش پێکدادان له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌راندا له‌و کاته‌ی خۆپێشانده‌ران ده‌یان ویست برژێنه‌ چوار ریانێک و پۆلیس جۆلایه‌وه‌ بۆ بڵاوه‌ پێکردنیان. ئه‌و باره‌که‌ی به‌ زۆر گرژی ناو برد.

یه‌کێک له‌ ڤیدیو ژورنالیسته‌کانی ئه‌سۆشیتدپریس له‌ نێوان ئه‌و که‌سانه‌دا بوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ سپره‌ی بیبه‌ر پێیا کرابوو له‌ ده‌می هه‌وڵی لادانیان له‌ نێۆ خیابانه‌کاندا.

له‌ ده‌می خۆپێشاندانه‌کانی پاش نێۆروودا، خۆپێشانده‌ران ئۆتوبانێکیان داخست که‌ بۆ چه‌ند خیابان ده‌چوو.

له‌ پێشدا پۆلیسی شاره‌وانی سانت لویس باری نه‌ ئاسایی له‌ فیرگه‌سن راگه‌یاند پاش ته‌قینه‌وه‌ی توند و تیژیه‌کان به‌ بۆنه‌ی یه‌کمین ساڵیادی ته‌قه‌ کردن و کوشتنی لاوێکی پێست ره‌ش له‌ لایه‌ن پۆلیسێکی سپی پێسته‌وه‌ پاش پێکدادانه‌ خیابانیه‌کان.

XS
SM
MD
LG