Accessibility links

قادر ره‌زگه‌یی: یه‌کێتی و گۆڕان هاو هه‌ڵوێستن بۆ چوونیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

  • Jani Diylan

Qadir Razgayi

Qadir Razgayi

کۆبونه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ هه‌نوکیه‌کان و قه‌یرانی مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ پۆسته‌که‌یدا، له‌ نێوان قه‌واره‌ ولایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌رم و کوردایه‌. هه‌ر ئیمرۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ردوو یه‌کێتی و گۆران له‌ کۆبونه‌وه‌دا بوون، ئاخۆ ئه‌م دوو لایه‌نه‌ تا چه‌ند له‌و رووه‌وه‌ له‌ یه‌ک نزدیکن؟

قادر ره‌زگه‌یی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" دیاره‌ له‌ ئێستادا‌ هه‌ڵوێستی سیاسی وه‌ هه‌ردوو پرۆژه‌ی یه‌کێتی و گۆڕان ده‌توانم بڵێم پرۆژه‌کان ئه‌وه‌نده‌ له‌ یه‌ک نزدیکن به‌ر له‌وه‌ش که‌ پرۆژه‌کان ببنه‌ راپۆرتی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئاماده‌ بکرێ که‌ نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی یه‌کێتی و گۆڕان، پرۆژه‌ی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیش، هه‌موو پرۆژه‌کان کراوه‌ به‌ یه‌ک پاکیج که‌ ئه‌ویش خۆێ له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی دا ده‌بینێته‌وه‌ که‌ بوه‌ته‌ پرۆژه‌ی هاوبه‌ش، بۆیه‌ دید و تێروانینی هه‌م یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ هه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ رووێ سیاسیه‌وه‌ هاو هه‌ڵوێستن بۆ چوونیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ردوو لامان داوای چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی ده‌که‌ین وه‌ داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ین له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا داوای رێکخستن و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، داوا ده‌که‌ین که‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بگوجێندرێ له‌گه‌ڵ جۆری سیستیمی سیاسی که‌ سیستمی په‌رله‌مانیه‌".

XS
SM
MD
LG