چالاکوانان له سوریا ڕادگه‌یه‌نن ده‌سه‌ڵاتداران چالاکوانێکی ناوداری مافه‌کانی مرۆڤیان ئازاد کردووه، پاش زیاتر له سێ ساڵی ده‌ستگیرکردنی.
مازن ده‌روێش به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی میدیا و ئازادی ڕاده‌ربڕینی سوری بوو. ئه‌و له مانگی 2 ی ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ دوان له هاوکاره‌کانی ده‌ستگیر کران. ناوه‌نده‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌واڵی ئازاد کردنیان پشتڕاست کرد.
ڕێکخراوی ڵێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بوایه که‌سانی وه‌کو مازن ده‌ستگیر بکرێن. و داوای له حکومه‌تی سوریا کرد کۆتایی بهێنێت به هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به‌و که‌سانه‌ی که پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌خه‌نه ڕوو.
حکومه‌تی سوریا له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانی نه‌داوه، که به‌پێی گروپه‌کانی هێشتا هه‌زاران له چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له زیندانه‌کانیاندان.