وه‌زیرێکی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت که‌مکردنه‌وه‌ی پۆسته په‌رله‌مانی و حکومه‌ییه‌کان له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه گرفتی گه‌وره‌ی سیاسی بۆ پێکهاته و لایه‌نه سیاسییه‌کان دروست ده‌کات.
سامان عبدوڵڵا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له حکومه‌تی عێراق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند نابێت له که‌مکردنه‌وه‌ی پۆسته حکومی و په‌رله‌مانیه‌کاندا جیاوازی بکرێت، به پێچه‌وانه‌وه کێشه‌ی سیاسی گه‌وه‌ره دروست ده‌بێت.
به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پۆسته حکومی و په‌رله‌مانییه‌کان ورده‌کاریه‌که‌ی نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان دڵشاد ئه‌نوه‌ر ببیسته.