Accessibility links

گروپێکی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ سنوری نێوان تورکیا و سوریا ده‌کشێته‌وه‌


گروپێکی سه‌ر به‌ تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ له‌ سوریا ده‌ڵێت پاشه‌کشێ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌کانی نێوان سوریاو تورکیا ده‌که‌ن ، له‌و شوێنه‌ی که‌ پێشبینی ده‌کرێت ناوچه‌یه‌کی پارێزراو له‌ چه‌کدارانی داعشی تێدا دابمه‌زرێت.

چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند به‌شداری کردن له‌ هاوپه‌یمانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا یان پابه‌ند بوونیان پێیه‌وه‌ کارێکه‌ له‌ دژی بیروڕای ئاینییان.

تورکیا له‌ مانگی ڕابردودا ڕایگه‌یاند ڕێگه‌‌ به‌ وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیکی تورکیا باکار بهێنێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، هاوکات تورکیا ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌ سه‌ر پلانێک ده‌ربڕی بۆ شکستهێنان به‌ توندڕه‌وان ، له‌ ناوچه‌ سنورییه‌کان به‌ درێژایی نێوان سوریا و تورکیا .

به‌ره‌ی نوسڕه‌ وهه‌روه‌ها گروپه‌ ئیسلامییه‌کانی دیکه‌ له‌ پاره‌که‌وه‌ شه‌ڕیان له‌ دژی ملیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ سوریا کردوه‌.

به‌ره‌ی نوسڕه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ بری ئه‌وان گروپه‌ یاخیبوه‌کانی دیکه‌ له‌ حه‌له‌ب جێگه‌یان ده‌گرنه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG