له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ک هێرش بۆسه‌ر پۆلیس و له‌شکر له تورکیا چه‌ند که‌سێک کوژران، هاوکات ته‌قه له کۆنسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته کراوه.
که‌س بریندار نه‌بوو کاتێک دوو که‌س ته‌قه‌یان له کۆنسۆڵخانه‌که کرد له ئیسته‌نبوڵ. هێرشبه‌ره‌کان توانیان له شوێنه‌که ڕاکه‌ن کاتێک پۆلیس ته‌قه‌ی لێیان کرده‌وه به‌ڵام پاشان یه‌کێک له هێرشبه‌ره‌کان که ژن بوو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کرا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌ندامی ڕێخراوی پارتی ڕزگاری گه‌لی شۆڕشگێر بوو. تورکیا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌م ڕێکخراوه به ڕێکخراوێکی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له ڕابوردوشدا چه‌ندین هێرشی تێکده‌رانه‌یان ئه‌نجام داوه له ناویاندا هێرشه‌که‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2013 له ئه‌نکه‌ره.