Accessibility links

سالار مه‌حمود:ئه‌م ململانیه‌ نا یاسایی و نا درووسته‌ ده‌روازه‌ی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌کی کردوه‌ته‌وه‌ ده‌ست بخه‌نه‌ ناو کاروباری هه‌رێمی کوردستان

  • Jani Diylan

Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

کوردستان ماوه‌یه‌که‌ له‌ گێژاوه‌ و ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌ستور و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدایه‌. بێگومان که‌ دوو وه‌ یاخود چه‌ندین لایه‌ن سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌یه‌ک ده‌گه‌نه‌ بن به‌ستێک کارێکی به‌د نییه‌ که‌سانێک وه‌ یاخود لایه‌نانێک ببنه‌ میانگیر و ناوبژی که‌ر ، هه‌ر له‌و رووه‌وه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ شاندێکی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد. ئاخۆ ئه‌مه‌ریکا هاتوه‌ فیشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌کان درووست بکات وه‌ یاخود لیان تێبگات و یارمه‌تی ده‌ر بێت له‌و ناوبژی کردنه‌؟

Massoud Barzani

Massoud Barzani

سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره‌ هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و دام و ده‌زگای هه‌ڵبژێردراوه‌ وه‌ پیویست ده‌کات هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ند بن به‌ یاسا و سه‌روه‌ری یاسا به‌رجه‌سته‌ بکه‌ن، ئه‌و دۆخه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ یاسا ته‌واو ده‌بێ، له‌ 20/8 ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ته‌واو ده‌بێت پێویسته‌ دام و ده‌زگاکانی یاسایی وه‌ به‌ تاێبه‌تی په‌رله‌مان راسپێردێت بۆ ئیجرائاتی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی درووست نه‌بێت. کاک سالار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ململانی ده‌سه‌لاته‌وه‌ وه‌ هه‌ندێک جار یاساکان ئه‌که‌ونه‌ خزمه‌ت خواستی تاکه‌ که‌سی و یان خواستی سیاسی لایه‌نێک یان دووان، بۆیه‌ دۆخی کوردستان زۆرترین ده‌رفه‌تی له‌ رابوردوودا له‌ ده‌ست چوه‌ وه‌ له‌ ئێستاشدا ده‌بینین ته‌نگه‌ژه‌ی زۆر بۆ خه‌ڵکی کوردستان درووست بوه‌ له‌ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ململانیه‌ نا ده‌ستوری و نا درووسته‌ی که‌ رووی داوه‌. کاک سالار ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات ده‌روازه‌ ئه‌کاته‌وه‌ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌کی ده‌ست بخه‌نه‌ ناو کاروباره‌کانی ناوخۆ و به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان به‌ پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ رووکه‌شدا رۆڵ ناوبژیکه‌ر ببینن به‌ڵام له‌ ناوه‌رۆکدا ئه‌و ویسته‌ی که‌ خۆیان ئه‌یانه‌وێ جێ به‌ جێ بکه‌ن".

XS
SM
MD
LG