Accessibility links

د. فرسه‌ت سۆفی: له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی مێژوویی به‌هۆی ملشکاندنی یه‌کتره‌وه‌ بووه‌


زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانن و مه‌ترسی ده‌که‌ن له‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاڵۆزی ئیستای هه‌رێم به‌هۆی پرسی سه‌رۆکایه‌تییه‌وه‌، وه‌ك سه‌ره‌تای ساڵی 1994 وایه‌ که‌ شه‌ڕی براکوژی لێکه‌وته‌وه‌.

ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ دۆخی ئیستای ناوچه‌که‌ ، شه‌ڕی سوریا و داعش ، ڕێککه‌وتنی ناوکی ئێران و زلهێزه‌کانی جیهانی و ڕیکه‌وتنی تورکیا وئه‌مریکا بۆ به‌شداربوونی تورکیا له‌ به‌ره‌ی دژ به‌ به‌داعش ، ئاماژه‌ی گرنگن له‌م کاتانه‌دا که‌ پێده‌چێت ناوچه‌که‌ به‌ره‌و گۆرانکاری گرنگ ببات. به‌ڵام ئایا ئه‌و گورانکارییانه‌ که‌ ده‌شی به‌سه‌ر ناوجه‌که‌ بێت تا چه‌ند هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ و یا چ کارێگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت؟

بۆ تیشکخستنه‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ، به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ د. فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق سازکردووه‌. که‌ ده‌ڵێت زۆر گرنگه‌ خۆیندنه‌وه‌ی دروست بۆ ختوره‌تی ڕه‌وشه‌که‌ بکه‌ین. ئێمه‌ پێشتریش به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه‌ چه‌ندین ساڵ گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ دواوه‌.

XS
SM
MD
LG