Accessibility links

د. خاڵس قادر: هه‌ڵه‌ی پزیشکی له‌هه‌موو دونیادا ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه‌


گیانله‌ده‌ستدانی شادان ئیبراهیم ته‌مه‌ن 21 ساڵ پێشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ 8ی ئاب پاش دوو هه‌فته‌ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر بووه‌ته‌ بابه‌تێكی جێگای مشت و مڕ. که‌سوکاره‌که‌ی ، مردنه‌که‌یان به‌که‌مته‌رخه‌می ستافی نه‌خۆشخانه‌ له‌قه‌ڵه‌مداوه‌وباس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هه‌رجه‌ندێکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌.

د. خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ گوتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌کی پێكهێناوه‌ بۆ لێکولینه‌وه‌ له‌م رووداوه‌‌و له‌ چوار چێوه‌ی یاسا، به‌رپرسیار سزا ده‌درێت.

XS
SM
MD
LG