ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌کان ده‌ڵێن شه‌ش فڕۆکه‌ی جۆری F_16 ی ئه‌مه‌ریکایی گه‌یشتنه بنکه‌ی ئاسمانی باشوری تورکیا بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دژ به داعش.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له ناتۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌کان گه‌یشتوونه‌ته بنکه‌ی ئاسمانی ئینجه‌رلک. ورده‌کاری زیاتری نه‌داوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی دۆغانی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت نزیکه‌ی 300 فرۆكه‌وانیش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشتنه بنه‌که‌که.
تورکیا له مانگی ڕابوردوو ڕازی بوو ڕێگا بدات به ئه‌مه‌ریکا تا ئه‌و بنکه‌یه به‌کار بهێنن.