Accessibility links

ئیسرائیل هاووڵاتیه‌کی سویدی ده‌ستگیر ده‌کات


ئیسرائیل ده‌ڵێت هاووڵاتییه‌کی سویدی ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ تاوانباره‌ به‌ سیخوڕی کردن بۆ گروپی ملیتانی حیزبووڵڵای لوبنان.

ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل،شین بێت ناسراو به‌ شاباک، ڕاده‌گه‌یه‌نێت حه‌سه‌ن خه‌لیل هیزران مانگی ڕابوردوو ده‌ستگیر کرا له‌ کاتێکدا گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێل ئه‌ڤیڤ.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ شین بێت ڕایگه‌یاند هیزران دانی به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ له‌ ساڵی 2009 وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حزبوڵڵاوه‌ کردووه‌ و گوتوشیه‌تی داوای لێرکراوه‌ زانیاری له‌سه‌ر بنکه‌کانی له‌شکری، تانک و چه‌کی ئیسرائیل کۆبکاته‌وه‌.

ده‌زگای شین بێت ده‌ڵێت حکومه‌تی سویدی له‌ ده‌ستگیرکردنی هیزران ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌.

لیا شێمێل، پارێزه‌ری هیزران ده‌ڵێت، خۆسپێره‌که‌ی هیچ کام له‌ داواکانی حیزبوڵڵای به‌جێ نه‌گه‌یاندووه‌ و بۆ هۆکاری تاکه‌ که‌سی سه‌ردانی ئیسرائیلی کردووه‌. ده‌شڵێت ئه‌و له‌ دایک و باوکێکی فه‌له‌ستینییه‌ که‌ له‌ لوبنان په‌نابه‌ربوون و پاشان له‌ سویدبوون به‌ په‌نابه‌ر

XS
SM
MD
LG