حکومه‌تی عێراقی پلانێکی فراوانی چاکسازی په‌سه‌ند کرد که پۆسته‌کانی هه‌ر سێ جێگره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و ئۆفیسی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت وهه‌روه‌ها باشکردنی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی حکومه‌ت. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زای جه‌ماوه‌ری که له وڵاته‌که‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
پلانه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران که هێشتا پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌یه، نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو له پۆسته‌که‌ی ناهێڵێت ، که ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به نابه‌دڵی پڕ کینه‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بوو ، پاشان وه‌ک جێگری سه‌رۆک کۆمار ڕۆڵێکی سیمبولی پێدرا.
پلانه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی که له 7 خاڵ پێکهاتووه داوا ده‌کات ژماره‌یه‌ک پۆستی حکومه‌تی له لایه‌ن که‌سانی بێلایه‌نی سیاسییه‌وه پڕبکرێنه‌وه، بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که ڕیشهیداکوتاوه له سیسته‌می سیاسی عێڕاقدا، ئه‌و سیسته‌مه‌ی که تیدا دامه‌زراندنی که‌سه‌کان له سه‌ر بنه‌مای لایه‌نگری حیزبی و تائیفیه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێن.