Accessibility links

ڕابوون مه‌عرووف: گرنگه‌ پێشنیاره‌کان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی هه‌رێم ڕێزگرتنی ‌یاسای تێدابێت.

  • Wrya Kalle

ژماره‌یه‌ک فەرماندەی پێشمەرگە رەوشی ئێستای سیاسی هەرێمی كوردستان به‌هه‌ستیار ده‌زانن و داوایان لەلایەنەكان کردوه بەوریایه‌وە مامەڵەی بكەن ، ئه‌م داوایه‌ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که‌؟. گله‌یی ده‌که‌ن ئه‌وان وه‌ک پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌کانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ده‌چه‌نگن به‌ڵام لایەنەكان لەهەرێمی كوردستان كەوتوونەتە ململانێیەكی نادروست و خەریكە هەرێم بەئاراستەیەكی نادیار ده‌ڕوات، مه‌ترسیه‌کانی لای ئه‌م فه‌رماندانه‌ دروست بوه‌ له‌چئاستێکدایه‌؟ له‌ داواکه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌پاراستنی ‌یه‌کڕیزیی گه‌لداو ، ئایا نه‌بوونی یه‌کڕیزی گه‌ل هه‌یه‌؟یاخوود گه‌ل دابه‌ش بوه‌؟.

ده‌ڵین بار‌و گوزەرانی هاووڵاتییانی كوردستان له‌ئاستێکی خراپدایه‌وه‌ بەدەست دەیان گرفتەوە دەناڵێنن، داواش دەكەن ململانێکان له‌سه‌ر میزی گفتووگۆ چاره‌سه‌رکه‌ن.

ئایا ئومێدی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ گفتووگۆ پرسه‌کان‌ چاره‌سه‌رکات ؟. فەرماندەکانی ناویان لەلیستەكەدا هاتووە، ژمارەیان 42 كەسە بەشی زۆری كەسانی پلەداری سەربازین ، ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت له‌ناو فه‌رمانده‌کاندا هاوڕاییه‌ک دروست بوه‌ و دوور له‌بیرکردنه‌وه‌ی حزبی کارده‌که‌ن؟.

له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ڕابوون مه‌عرووف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان له‌قه‌ێرانێکدایه‌ دانیشتوانی وڵاته‌که‌مان مافی خۆیانه‌ له‌چاره‌نوسی پرۆسه‌ری سیاسی و داهاتوی ئه‌م میلله‌ته‌ نیگه‌رانبن، گرنگیشه‌ پێشنیارو ڕه‌خنه‌کانیان داوای ڕێزگرتن له‌یاسای تێدابێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رماندانه‌ هه‌وڵه‌ده‌ن وا خۆیان بنوێنن پێ‌لایه‌نن له‌پێگه‌ی خۆیانه‌وه‌ فشارێک دروست که‌ن له‌سه‌ر سیاسیه‌کان بۆئه‌وه‌ی به‌چاره‌سه‌رێک به‌گه‌ن و وڵاته‌که‌مان و پرۆسه‌ی دیمکراسی نه‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ڕابوون مه‌عروف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG