Accessibility links

پـێـکدادان لە نێوان خەڵکی و پـۆلیس لە سلۆپی ڕوودەدات و 3 کەس گیانیان لەدەسـت دەدەن

  • VOA News

پاش هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەسـتپـێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی تورکیا لە ناوچە سنووریـیەکان، ناڕەزایی لە نێو خەڵکی دروسـتبووە و ڕۆژانە دەڕژێنە سەر شەقامەکان، حکومەتیش لە بەرامبەردا بە سەدان کەسی لێ دەسـتگیرکردوون.

ڕۆژی هەینیش پـێـکدادان لە نێوان خەڵکی و هێزەکانی پـۆلیس لە شـارۆچکەی سنووری سلۆپی ڕوویدا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 3 کەس کوژران و 15 کەسی دیکە برینداربوون و 9 کەسیش دەسـتگیرکروان.

خەجیجان فارقین پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە و هەروەها ڕۆبین ڕەشڤان وتووێژی لەگەڵ فەرهاد ئەنجو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی هەدەپە کردووە.

XS
SM
MD
LG