Accessibility links

فەرماندەیەکی کوردی سوپای عێراق ئامادەنیـیە بچێتە بەردەم لیژنەى لێكۆڵینەوەی كەوتنى موسڵ


فەرماندەى فیرقەى 3 ى سوپاى عێراق كە پلەدارێكى باڵاى كوردە، ئامادە نیـیە بچێتە بەردەم ئەو لیژنەیەى پەرلەمانى عێراق كە پێكیهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانى كەوتنى موسڵ و دەڵێت"ئەگەر بچمە بەغدا دەستگیردەكرێم ، بۆیە رەتمكردووەتەوە بچمە بەردەم لیژنەكە."

عەمید روكن هیدایەت عەبدولڕەحیم ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" لە كۆى 10 فەرماندەى فیرقەکە تەنها من سزادراوم ، بۆیە بە بڕیارى سیاسى نەبێت ناچمە بەردەم لیژنەكەى پەرلەمانى عێراق."

دەربارەى ئەو تۆمەتانەى لەلایەن حكومەتى عێراقیەوە ئاڕاستەى كراون ، عەمید ڕوكن هیدایەت وتى"مالیكى وا تێگەیەنراوە گوایە من بە بڕیارى هەرێم لە موسڵ شەڕى شیعەم كردووە و پشتیوانى داعش و سونـنە بوون."

لاى خۆشیەوە ئەمین بەكر ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بانگكردنى فەرماندە كوردەكەى فیرقەى 3 ى سوپاى عێراق هێندە مەسەلەیەكى سیاسیە هێندە یاسایى نیە."

هەرچەندە عەمید ڕوكن هیدایەت لەلایەن مالكیەوە بڕیارى دەستگیركردنى بۆ دەركراوە ، بەڵام مالیكى خودى خۆشى یەكێكە لەو بەرپرسانەى لەسەر كەوتنى موسڵ لێكۆڵینەوەى لەگەڵ دەكرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:00 0:00

XS
SM
MD
LG