گروپێکی نوێی سه‌ر به داعش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی سه‌ر مزگه‌وتێک له عه‌ره‌بستانی سعودیـیه گرتۆته ئه‌ستۆ که 15 که‌سی تیادا کوژران.
ئه‌و گروپه‌ی کە به خۆیان ده‌ڵێن "ویلایه‌تی حیجازی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" چەند کاژمێرێـک پاش هێرشەکە لەسەر تویتەر بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند و گوتی تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی نێو مزگەوتی هێزەکانی پـۆلیس لە شاری ئەبهای باشوری سعودیـیە ئەو ئەنجامی داوە.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌یاننامه‌یه‌کیدا به توندترین شێوه ئه‌م هێرشه تیرۆرستییه‌ی مه‌حکوم کرد. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جارێکی تر سوربوون له‌سه‌ر شکستهێنان بە تیرۆرست.