Accessibility links

دکتۆر کامران مه‌تین: رێبازه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر داعش گه‌وره‌ترین که‌م و کۆڕی رۆژئاوایه‌، به‌ تاێبه‌ت ئه‌مه‌ریکا

  • Jani Diylan

Dr. Kamaran Matin

Dr. Kamaran Matin

له‌ ووتارێکدا باس له‌ هه‌ندی راپرسی ده‌کرێت که‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام دراوه‌ گوایه‌ ئاخو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مه‌ترسیدارتره‌ بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان یان ئێران، روسیا وه‌ یاخود چین، ئاخۆ ده‌کرێ به‌راووردی وڵاتانێکی به‌ هێز و به‌ توانا له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا کرد؟

Obama NATO Turkey

Obama NATO Turkey

Women if the PKK Guerrillas

Women if the PKK Guerrillas

دکتۆر کامران مه‌تین مامۆستای په‌یوه‌ندیه‌ نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ زانکۆێ Sussex له‌ ئینگلستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره‌ به‌راووردکردنی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ هێزێکی وه‌کو داعش ره‌نگه‌ زۆر درووست نه‌بێت، به‌ڵام له‌ روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه‌ چونکه‌ داعش ده‌توانێ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بشڵه‌ژێنی و هه‌ر ئێستاش شڵه‌ژاندوویه‌تی و شه‌پولی ئه‌م شڵه‌ژانه‌ هیچ دوور نییه‌ ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریکا نه‌گرێته‌وه‌، دیاره‌ ده‌توانێ هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا بگرێته‌وه‌، بۆیه‌ ره‌نگه‌ مه‌ترسی داعش بۆزۆر که‌س له‌ ناوخۆێ ئه‌مه‌ریکا زۆرتر دیار له‌ ئه‌مرۆدا. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخو له‌ راستیدا داعش ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌ که‌ له‌ مێشکی خه‌ڵکدا درووستکراوه‌ یان پڵنگێکی کاغه‌زیه‌ ده‌ڵێت، نیشانه‌کان به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن له‌ هه‌ر کوێ ده‌ستیان روێشتبێت حکومه‌تی ئیسلامی ناوی خۆیان دا سه‌پاندووه‌ له‌ رێگای‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌کان . دکتۆر کامران سه‌باره‌ت به‌ رێبازه‌کانی رۆژئاوا له‌ به‌رامبه‌ر داعش ده‌ڵی به‌ بروای من ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین که‌م و کۆڕی ستراتیژی رۆژئاوا و به‌ تاێبه‌تی ئه‌مه‌ریکایه‌، ئه‌مه‌ریکا هه‌یشه‌ تا ئێستا نیشانی داوه‌ که‌ پاراستنی سنوره‌ سیاسیه‌کان که‌ له‌ پێشه‌وه‌ هه‌بوونه‌، بۆ وی گرنگیه‌کی تاێبه‌تی هه‌یه‌ وه‌ گرنگیه‌که‌ی زۆرتره‌ بگره‌ تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزێک وه‌کو داعش، بۆیه‌ ده‌بینین له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا، سه‌ره‌ رای ئه‌وه‌ی که‌ زۆر به‌ ئاشکرا ده‌بینی که‌ هێزه‌کانی نزدیک له‌ پارتی کرێکارانی کوردستان واته‌ یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ هێزی سه‌ره‌کین له‌گه‌ڵ داعش به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش تێبینیه‌کان و نگرانیه‌کانی تورکیا بۆێ گرنگتر بوه‌ و بۆیه‌ش هه‌ندی ئیمتیازی به‌ تورکیا داوه‌".

XS
SM
MD
LG