Accessibility links

کێری ئاماژه‌ به‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوون دکات له‌ سه‌ودای بازرگای تارنس- پاسفیک


FILE - Foreign Minister of the Philippines Albert del Rosario (L) and U.S. Secretary of State John Kerry shake hands before a meeting.

FILE - Foreign Minister of the Philippines Albert del Rosario (L) and U.S. Secretary of State John Kerry shake hands before a meeting.

جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ووتی ئه‌و 12 وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ودایه‌کی مه‌زنی ترانس- پاسفیک دانوستاندن ده‌که‌ن به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونێکی باشیان کردوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێکه‌وتنامه‌یه‌کی کۆتایی، به‌ڵام هێشتا هه‌ندی کار ماوه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌و له‌ ده‌می سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سنگاپور ئاماژه‌ی به‌ زنجیره‌یه‌ک له‌ ئامانجه‌کانی کرد بۆ ئه‌و په‌یمانه‌ و ده‌ڵێت سه‌وداکه‌ نه‌ک هه‌ر هه‌لی ئابوری بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی تێدا به‌شدارن ده‌ره‌خسێنی به‌ڵکو هه‌ر وه‌ها پشتێوانی بۆ فه‌رمانره‌وایی و به‌رێوه‌بردنێکی باش، روونمایی و به‌رپرسیاره‌تی نێشان ده‌دات.

دانوستاندانه‌کان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ درێژه‌ی هه‌بوه‌ و له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو وه‌زیرانی بازرگانی نه‌یانتوانی له‌سه‌ر په‌یمانێکی کۆتایی له‌ ده‌می وتو وێژه‌کانیاندا له‌ هاوای سه‌ر بکه‌ون. ئه‌گه‌ر بێت و په‌یمانه‌که‌ واته‌ TPP یان ترانس- پاسفیک به‌ کۆتایی بگات، له‌وانه‌یه‌ % 40 ئابوری جیهان بگرێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG