کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به رۆژنامه‌وانی BBC رێگا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه راپۆرت بنێرن.
حوسه‌ین نووش ئابادی ووته بێژی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ له رۆژی سێشه‌ممه به ئاژانسی ئه‌سۆشیتدپرێسی ووت به تیمیک له رۆژنامه نووسان رێگا ده‌درێت له‌ویه‌وه راپۆرت بنێرن.
ووته بێژه‌که ووتی BBC به‌شی فارسی هێشتا قه‌ده‌غه‌یه له ئێران کار بکات.
ئێران له ساڵی 2009 رێگای له BBC گرت بۆ ئه‌وه‌ی له ئێران کار بکات و پاشان له ده‌می ته‌نگه‌ژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا رۆژنامه‌وانێکی وه ده‌رنا و تاران هه‌میشه تاونباری BBC کردووه له کێشه‌کانی په‌یوه‌ندی به ئاسایشه‌وه.
بریاره‌که له به‌شێکدا له‌وانه‌یه به مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کاندا بێت له‌گه‌ڵ بریتانیا پاش هێڕشی توندره‌وکان بۆ سه‌ر باڵێۆزخانه‌ی بریتانیا له ساڵی 2011 له تاران.