Accessibility links

ساڵێک له‌مه‌و به‌ر له‌ 3 ی مانگی هه‌شت، ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هێرشیان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی ئێزیدییه‌کانی عێراق، سه‌دان پیاویان کوشت و هه‌زاران ژنیان کرد به‌ کۆیله‌.

دیمه‌نه‌کانی خێزانه‌ ئیزیدییه‌ نائومێده‌کان که‌ له‌ سه‌ر چیای شه‌نگال گیریان خواردبوو به‌بێ خۆراک و ئاوی خواردنه‌وه‌ بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شه‌ڕوانه‌ کورده‌کان ده‌ستیان به‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش کرد، کۆمه‌کی ته‌نگه‌تاوی به‌ ڕێگای ئاسمانی گه‌ێندرا و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌ سوننه‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیپێکرد.

ئه‌و ئێزیدیانه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ ڕزگاریان بوو له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌که‌ بڵاو بونه‌وه‌. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕۆژێک به‌ر له‌ ساڵیادی کاره‌ساته‌که‌ خێزانه‌ ئێزیدیه‌کان به‌ پێی ده‌ڕۆن بۆ په‌رستگاکه‌یان ، لالش، که‌ نزیکه‌ی دوو کاتژمێر به‌ ئۆتۆمبێل دووره‌ له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ و ده‌که‌وێته‌ نێوان گردێکی خاک و به‌رده‌لان، له‌ کاتێکدا په‌له‌ی گه‌رما نزیکه‌ی 50 یه‌ به‌ پێواری سێلسیس، ئه‌مان ده‌ڕۆن بۆ نوێژ کردن و خۆشتنیان به‌ ئاوی پیرۆزی نێو په‌رستگاکه‌.

موراد عه‌لۆ یه‌کێک بوو له‌وان. به‌رگی ڕه‌شی ساده‌ی له‌به‌ر کردبوو ئه‌و له‌ ده‌وروبه‌ری په‌رستگاکه‌ پیاسه‌ی ده‌کر، لای ئاوفرۆشێک و ئاسکریم فرۆشێک ڕاوه‌ستا. به‌ڵام لێره‌ هه‌ست به‌ ئارامی ده‌کات. دیمه‌نه‌کانی که‌ 12 مانگ پێش ئێستا چی ڕوویدا له‌ مێشکیدا هه‌ر ماوه‌.

گوتی ڕۆژێک ته‌قه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 10 ی به‌یانی ده‌ستیپێکرد. له‌و کاته‌دا ئێزیدیه‌کان هه‌ستیان کرد ئه‌وان له‌لایه‌ن ملیتانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ سه‌رده‌بڕێین به‌ هه‌زاران هه‌ڵاتنه‌ چیای شه‌نگال.

گوتیشی "هه‌رگیز بیرم ناچێت چی ڕوویدا من بینیم دایک کچی خۆی به‌جێ هێشت له‌ ترسی گیانی خۆی. من ژن و پیاوم بینی سه‌رده‌بڕڕان ته‌نانه‌ت ژنی دووگیانیش".

عه‌لۆ ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ده‌رکرد بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کانی براکه‌ی نیشان بدات. گوتی براکه‌ی بڕیاری دا بمێنێته‌وه‌و شه‌ڕ بکات بۆ پاراستنی خاکی ئێزیدییه‌کان ئیدی هه‌رگیز ئه‌وی نه‌بینیه‌وه‌.

کاتێک بیری ئه‌و ڕۆژه‌کانی پاش ئه‌وه‌ی که‌وته‌وه‌ که‌ له‌ چیای شه‌نگال گیریان خواردبوو و چاوه‌ڕوانی هاوکاریان ده‌کرد به‌ فرۆکه‌ پێیان بکات و به‌ شێوه‌یه‌ک ڕزگار بکرێن، عه‌لۆ ده‌ستی کرد به‌ گریان.

گوتی " ئێمه‌ پڕکوپێک ئاومان پێ بوو بۆ دوو منداڵ، هیچ خواردن و ئاومان پێ نه‌بوو، زۆر که‌س له‌ تونیا و له‌ برسا گیانیان له‌ ده‌ستدا کاتێک له‌ سه‌ر چیاکه‌ گیرمان خواردبوو".

له‌ ده‌وروبه‌ری په‌رستگاکه‌ ژنان و کچان به‌ پێخاوسی ده‌گه‌ڕان. ئاوه‌ پیرۆزه‌کانیان ده‌کرد به‌ خۆیاندا. منداڵیکی بچووک داری ئایسکرێمه‌که‌ی به‌ ئاوه‌که‌ شت، له‌ کاتێکدا که‌سانی تر بوتلی ئاویان پڕ ده‌کرد له‌و ئاوه‌ی له‌ دیواره‌ به‌رده‌که‌وه‌ ده‌هاته‌ ده‌رێ.

ئه‌مانه‌ که‌سانی به‌خته‌وه‌رن، چونکه‌ هه‌مو که‌س له‌ شه‌نگال نه‌یتوانی ڕزگاریان بێت له‌ سه‌ربڕین. توندڕه‌وانی داعش که‌ ئیزیدییه‌کان به‌ ئیبلیس په‌رست ده‌زانن، پیاوه‌ گه‌نجه‌کانیان کوشت، ده‌ستدرێژی سێکسیان کرده‌ سه‌ر کچه‌ مناڵه‌کان هه‌زاران ژنیان کرد به‌ کۆیله‌.

بۆ ئیزیدیه‌کان که‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌مینه‌ن له‌ عێراق و ئاینێکه‌ که‌ ملیۆنێک که‌متر ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، کوشتنیان و ده‌ربه‌ده‌رکردنیان له‌ زێدی باوباپیرانیان سزایه‌کی مه‌رگه‌.

شێخ ئیسماعیل موردا قاسمیش ڕزگاربوویه‌کی تره‌، له‌ ئه‌شکه‌وتێکی به‌ردی فێنک دانیشتبوو، و پرسه‌ی مه‌رگه‌ی کۆمه‌گاکه‌ی ده‌گێڕا.

گوتی " ئه‌مه‌ کۆتایی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌. ئه‌وان به‌ هه‌زارانیان به‌ کۆمه‌ڵ لێ کوشتین، ده‌ستدرێژی سێکسیان کرده‌ سه‌ر کچانی ته‌مه‌ن 8، 9 ساڵانمان داهاتوی کۆمه‌ڵگای ئێزیدیمان. و ئێستا ئه‌وان هه‌مو کوژراون.

پیاوه‌ ئاینییه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا له‌یه‌ک ترازاوه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌سه‌کانیان پێکه‌وه‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ و داوایان لێ ده‌که‌ن عێراق به‌جێ نه‌هێڵن به‌ڵام دان به‌ ئاسته‌نگه‌کانیشدا ده‌نێن.

بابا شێخ ڕێبه‌ری ئاینی ئێزیدییه‌کان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند ئێمه‌ داوای پاراستنی ئێزیدییه‌کان ده‌که‌ین. ئێمه‌ به‌ ته‌نهاین. هیچ که‌سمان نییه‌ ڕوویتێبکه‌ین، ئێمه‌ دوعا ده‌که‌ین له‌ خوا ده‌پاڕێینه‌وه‌ هاوئاهه‌نگی بهێنێته‌ نێو هه‌مو ئاینه‌کان.

عه‌لۆ کاره‌ساته‌که‌ زۆر کاری تێکردووه‌ ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بیریش بکاته‌وه‌ چ جۆره‌ هاوئاهه‌نگیه‌ک بێت ده‌ڵێت " خۆزگه‌ منیش له‌ نێو ئه‌وانه‌دا بوومایه‌ که‌ کوژران له‌ بری ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ به‌ چاوی خۆم ببینم. بڕواناکه‌م هیچ داهاتویه‌کم هه‌بێت زۆر دڵم شکاوه‌. بڕواناکه‌م داهاتویه‌ک هه‌بێت بۆ من".

XS
SM
MD
LG