Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری: بێ هه‌ڵوێستی له‌مه‌ر کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان جۆرێک له‌ کاره‌ساته‌

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

هه‌ڵوێست وه‌رگتن زۆر جار بابه‌تێکه‌ له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌سۆرێته‌وه‌ و قسه‌ی جۆرا و جۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئاخۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌مه‌ر کێشه‌ هه‌نووکی و نیشتمانیه‌کان چه‌ند گرنگ و پێویسته، به‌ تاێبه‌ت له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانه‌وه‌‌؟

PKK fighters

PKK fighters

​حاتم مه‌نبه‌ری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" دیاره‌ به‌ر له‌ هه‌موو که‌سێک لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار حکومه‌تی باشوری کوردستانه‌ که‌ هه‌م سه‌رۆک و هه‌م سه‌رۆک وه‌زیر و هه‌م په‌رله‌مان ودام و ده‌زگای فه‌رمی هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تریشدا هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵویستی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ پێویستیه‌کانه‌، به‌ تاێبه‌تی که‌ ئه‌گاته‌ سه‌ر ده‌ست درێژی کردنی وڵاتێکی دیکه‌ بۆ سه‌ر وڵاتێکی خاوه‌ندار، بێ هه‌ڵوێست بوون خۆێ له‌ راستیدا جۆرێک کاره‌ساته‌. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بێگومان هه‌موو لایه‌کی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ئه‌گه‌ر بێ هه‌ڵوێست بێ دوواتر شه‌رمه‌زاری مێژوو ده‌بێت، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌کی فه‌رمی و یاساییه‌ و له‌ لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه‌ دانی پێیدانراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی حکومه‌تی هه‌رێم واتایه‌کی دیپلۆماسی گه‌وره‌تری هه‌یه‌ تاکو لایه‌نێکی حیزبی.

XS
SM
MD
LG