Accessibility links

ئێران هاوکاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بڕێت له‌ پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری


ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی تر هاوکاری دراوی 1 ملیۆن هاووڵاتی تری ناکات که‌ له‌ لیستی که‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نه‌کانی وڵاته‌که‌دان له‌ هه‌وڵێکدا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دراویی که‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی سوته‌مه‌نی و سزا ئابورییه‌کانه‌وه‌ دروست بووه‌.

ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ زاری وه‌زیری کارو کۆمه‌ڵایه‌تی عه‌لی ڕبیعی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م پاره‌ بڕینه‌ هه‌تا 22 ی مانگی 8 جێبه‌جێ ده‌کرێت. پێشتریش 1 ملیۆن که‌س له‌و لیسته‌ لابرابوون و ئه‌وه‌ش نزیکه‌ی 30 ملیۆن دۆلاری له‌ مانگێکدا پاشه‌که‌وت کرد بۆ حکومه‌ت.

حکومه‌ت له‌ ساڵی 2010 وه‌ مانگانه‌ نزیکه‌ی 15 دۆلار ده‌دات به‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی وه‌کو هاوکارییه‌ک بۆ خواردن و سوته‌مه‌نی. پاره‌که‌ نازیکه‌ی 4 ملیۆن ئێرانی خۆبه‌خشانه‌ ناوی خۆیان له‌و لیسته‌ لادا.

به‌ پێی یاسای بودجه‌، پێویسته‌ حکومه‌ت هه‌تا 20 ی مانگی 3 ی ساڵی 2016، 6 ملیۆن ئێرانی له‌و لیسته‌ ده‌ربکات که‌. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ داهاتیان زیاتره‌ له‌ 850 دۆلار له‌ مانگێکدا.

حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆکی حه‌سه‌ن ڕۆحانی په‌یمانی داوه‌ که‌ کورتهێنانی بودجه‌ که‌م بکاته‌وه‌ و بودجه‌ی زیاتر ته‌رخان بکات بۆ پرۆژه‌ی پێشوه‌چون.

XS
SM
MD
LG