کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژیان له بنکه‌یه‌کی پۆلیسی له‌شکری له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ئه‌نجام داوه دوو سه‌ربازیان کوشتووه‌و 24ی تریش بریندار بوون.
ئۆفیسی فه‌رمانڕوایی خۆجه‌یی ڕایگه‌یاند له‌م هێرشه‌ی هه‌رێمی ئاگری نزیک سنوری ئێران ئۆتۆمبێلێکی کشتوکاڵ به دوو ته‌ن ته‌قه‌مه‌نییه‌وه به‌کار هاتووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه نوێترین توندوتیژی نێوان په‌که‌که و تورکیایه که به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنه‌که‌کانی په‌که‌که له ناو تورکیا و باکوری عێراق ده‌ستیپێکرد.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا داوا له هه‌ردوولا ده‌کات پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند پێویسته په‌که‌که له خاکی هه‌رێمی کوردستان دووربکه‌وێته‌وه له پێناو پاراستنی ژیانی که‌سانی سڤیل، له هه‌مانکاتدا ڕه‌خنه‌شی له هێرشه‌کانی تورکیا گرت.
پارتی دیموکراتی کوردستانی مه‌سعود بارزانی زۆر جار ناکۆکی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا هه‌بووه به‌ڵام ڕێگای به چه‌کداره‌کانی داب‌و له قه‌ندیل بمێننه‌وه.