Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: هاوپه‌یمانی نا پیرۆزی نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی فه‌رماره‌وای عێراق و وڵاته‌ زلهێزه‌کان، هوێ قه‌یرانیه‌کانه‌

  • Jani Diylan

Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

دیاره‌ نه‌ک هه‌ر له‌ زۆری شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکو له‌ زۆری شاره‌کانی عێراقیشدا خۆپێشاندان و بێزاری ده‌ربرین له‌ ئارادایه‌ دژ به‌ جۆره‌ها که‌م و کۆری، له‌ ئاو و ئه‌لنتریکه‌وه‌ بگره‌ تا گاز و به‌نزین، مووچه‌ و کارگوزاریه‌کانی تر. ئاخۆ کێ له‌وانه‌دا به‌رپرسیاره‌؟

Khanaqin. Protest

Khanaqin. Protest

​سه‌لام عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له‌ شاری خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " هه‌موو ئه‌م که‌م و کۆری و کاره‌ساتانه‌ی که‌ رووێ له‌ ئێمه‌ کردووه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نجامی هاوپه‌یمانی نا پیرۆزی نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی فه‌رمانره‌وای ئێستا له‌ عێراق و وڵاته‌ زلهێزه‌کانه‌، به‌وه‌ی که‌ ره‌نج و خه‌بات و شه‌هید و بریندار و قوربانیه‌کانی ئێمه‌ی‌ دژ به‌ رژێمی فاشیستی سه‌ددام خسته‌ سه‌ر سینیه‌کی ئاڵتونی و به‌ سیاسه‌تی لیبراڵیزمی نوێ که‌ ئێستا جێ به‌ جێ ئه‌کرێ له‌ عێراق پێشکه‌شیان کرد ، ئه‌مه‌ هۆێ سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌یه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عێراق به‌ کوردستانیشه‌وه‌ که‌ خاوه‌نی سامانێکی هه‌ره‌ زۆره‌ و تا دێت قه‌یرانیه‌کانی گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه‌، ده‌لێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کومپانیا زلهێزه‌کان نه‌وت و گاز و گرێبه‌سته‌کان بۆ خۆیان دابینکردووه‌، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سیاسه‌تمه‌داره‌ فه‌رمانره‌واکان له‌ عێراق، به‌ عه‌مامه‌ سپی و ره‌شه‌کانیان هه‌ر هه‌موویان بونه‌ته‌ خاوه‌ن کومپانیای ( ئه‌هلی) وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌ری خه‌ڵک بکه‌وێ، که‌ مه‌به‌ستم خه‌ڵکی ته‌واوی عێراقه‌ ته‌نها پاش ماوه‌ی ده‌ستیانه‌".

XS
SM
MD
LG