Accessibility links

ڕێگا نادرێت ته‌رمی شه‌رڤانه‌کانی یه‌په‌گه‌ ببرێنه‌ ناو تورکیاوه‌


ته‌رمی 13 شه‌رڤانی یه‌په‌گه‌ که‌ له‌ ڕۆژئاوا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئه‌ندامانی داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 7 ڕۆژه‌ له‌ سنوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاگیراون.

هه‌رێمی شه‌ڕنه‌خ ڕێگا نادات ته‌رمه‌کان ببرێنه‌وه‌ ناو تورکیا. که‌سوکاری شه‌ڕڤانه‌کان له‌ به‌رده‌م گومرکی ئیبراهیم خه‌لیل چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ته‌رمی منداڵه‌کانیان وه‌رگرنه‌وه‌.

ته‌رمه‌کان هه‌مو پێکه‌وه‌ له‌ ده‌فرێکدایه‌. به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ به‌م گه‌رمایه‌ی هاوین ئاسان نییه‌.

زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان خه‌جیجان فه‌رقین ببیسته‌.

XS
SM
MD
LG