Accessibility links

بێستوون خه‌له‌کانی: چاره‌سه‌ری کێشه‌ی تورکیا ته‌نها به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد کۆتایی دیت.


دوای که‌وتنه‌وه‌ی کرژی له‌نیوان حکومه‌تی تورکیا و په‌که‌که‌ دۆخی کورد له‌تورکیا به‌ره‌و کوێ ده‌چیت؟ ئه‌و فشارانه‌ی تورکیا بۆ سه‌لاحه‌دین دمرتاشی هێناوه‌ و تاوانباری ده‌کات تاچه‌ند تورکیا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. ئه‌مه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌یه‌ له‌پێکهێنانی حکومه‌ت؟. ئه‌مریکا له‌لایه‌ک پشتیوانی تورکیا ده‌کات دژ به‌ په‌که‌که‌ له‌لایه‌کی که‌وه‌ هاریکاری یه‌په‌گه‌ که‌ به‌نزیک له‌په‌که‌که‌وه‌ ناسراوه‌ دژ به‌ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ده‌کات، ئه‌م سیاسه‌تی ئه‌مریکا چۆن ده‌خوێنرێته‌وه‌.

ئه‌م پرسیارانه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ پێستوون خه‌له‌کانی چاودێری سیاسی.

خه‌له‌کانی ده‌ڵێت ئه‌و کرژیه‌ی له‌تورکیا په‌یدابوه‌‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وستۆی پارتی دادوگه‌شپێدان، ئه‌وه‌ش له‌ئانجامی ئه‌و قه‌یرانانه‌ دروستبوه‌ خوودی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان هه‌یه‌تی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی پێشوو له‌تورکیادا ئه‌نجامدرا و هاتنی هه‌ده‌په‌ و که‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌کان بۆ ناو په‌رله‌مانی تورکیا.

ده‌شڵێت له‌لایه‌کی‌دیکه‌وه‌ دروستبنوی قه‌یران له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بۆ تورکیا، له‌سه‌رئاستی ئابوری، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی دادوگه‌شه‌پێدان که‌ نه‌یتوانیوه‌ ئارامی له‌ناوتورکیادا دروستکدات و کۆده‌نگی دروستکات بۆ پێشکه‌وتن و چاره‌سه‌ری پرسی کورد، هه‌روه‌ها پرسی ئاشکرابوونی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و ڕێکخراوی داعش، کورد وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک له‌و کرژیانه‌دا باکارهاتوه‌.

خه‌له‌کانی ده‌ڵێت له‌وباوه‌ڕه‌دام پرسی کورد له‌داهاتوودا له‌پرسێکی ناوخۆوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ پرسێکی نیوده‌وڵه‌تی، چاره‌سه‌ریش بۆ کێشه‌کانی تورکیا ته‌نها له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌تورکیادا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

ووریا کاڵێ ووتوێژی له‌گه‌ڵ بێستون خه‌له‌کانی چاودێری سیاسی کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG