Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: تورکیا - پرۆسه‌ی ئاشتی - په‌که‌که

  • Balen Salih

تورکیا له‌ یه‌ک کاتدا بۆردومانی مۆڵگاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ سوریا و بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات.
شاره‌زا ده‌ڵێن ئاڵۆزییه‌کی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌که‌دا دێته‌ ئاراوه‌، کاتێک یه‌کێک له‌ هێزه‌ گه‌وره‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌ له‌ شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌ چه‌کی ئه‌مریکی هێرشی بکرێته‌ سه‌ر.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌م هێرشانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و کاته‌ی په‌که‌که‌ چه‌ک داده‌نێت.

میوانی به‌رنامه‌:

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.

له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌کی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسدا هاتووه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ داخروه‌که‌یاندا ئه‌ندامانی ناتۆ داواشیان له‌ تورکیا کردووه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورددا.

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی تورکیا به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌.
چی وای له‌ تورکیا کرد هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت؟ ئایا دۆسێ ناوخۆییه‌کانی وڵاته‌که‌ بوون یان ئانکه‌ره‌ ملی بۆ فشاره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان داوه‌؟
ئایا ڕه‌وشه‌که‌ ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی تورکیا پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) قه‌ده‌غه‌ بکات؟
ئایا مانایه‌ک بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ماوه‌ته‌وه‌؟
ئایا چاوه‌ڕوانی بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره‌تر هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا؟
چ هه‌نگاوێکه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی جارێکی تر شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه‌؟
له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م ڕووداوانه‌دا سوودمه‌ندی یه‌که‌م کێیه‌ و زیان لێکه‌وتووی یه‌که‌میش کێیه‌؟
(دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک) پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:‌


XS
SM
MD
LG