Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: کاریگەری شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە بەسەر شەڕی داعش

  • Haider Kareem

لەوەتای ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا دەسـتیانکردووە بە بۆردومانکردنی شوێنەکانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق و هاوکات بە سەدان لایەنگری پەکەکە و هەدەپەی لە ناو تورکیا دەسـتگیرکردووە. هاوکات دەشڵێت بۆردومانی داعشیش دەکات لە باکوری سوریا، بەڵام ئەوەی بیستراوە تەنها ڕۆژێـک بۆردومانی داعشی کردووە و ژمارەیەکی زۆر کەمی کەسانی سەر بە داعشی لە ناو وڵاتەکەی دەسـتگیرکردووە.

هەرچەندە وڵاتانی ڕۆژئاوایی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەوەی تورکیا دەڵێت بەشداری شەڕی دژی داعش دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بە چاوی گومانەوە لێی دەڕوانن کە ئەمە تەنها هەوڵێـک بێت بۆ لێدانی پەکەکە.

براد شێرمان ئەندامی دیموکراتی کۆنگرێس لەم بارەیەوە گوتویەتی " تورکیا بە دەستێـک لە داعش دەدات و بە دەسـتێـکیش لەو هێزانە دەدات کە شەڕی داعش دەکەن. ئینجا ڕەنگە هەستیان کردبێت کە پـێویستە یارمەتیمان بدەن لە بۆردومانی داعش تاوەکو ڕەوایی بدەن بە بۆردومانکردنی دوژمنانی داعش."

بەڵام حکومەتی تورکیاش لێدانی پەکەکە بە مافی ڕەوای خۆی دەبینێت و پـێی وایە پەکەکە زیاتر هەڕەشەیە بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا بە بەراورد بە داعش.

پەکەکەش لای خۆیەوە چەندان هێرشی لە ناو تورکیا ئەنجامداوە و ژمارەیەک پـۆلیس و سەرباز کوژراون.

پـرسیار لێرەدا، هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە بە قازانجی داعش ناکەوێتەوە؟

بۆردومانکردنی بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردسـتان هێندەی دیکە ڕەوشی ئاسایشی هەرێم ناخاتە بەر مەترسیـیەوە لە کاتێـکدا پەکەکە ڕۆڵێـکی بەرچاویان لە بەرەکانی شەڕ دژ بە داعش بینیوە؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کوردسـتان.
چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق.

XS
SM
MD
LG